عێراق: له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌يمانان له عێراق نامێنێ
فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، زۆرینه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق نه‌ماون و له چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا هیچیان نامێنن.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی پێش ته‌واوبوونی ئه‌م مانگه به ته‌واوی عێراق جێده‌هێڵن. هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌ت كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و هێزانه له عێراق ده‌مێننه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: ڕێككه‌وتن له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كراوه له‌چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیجی كه به‌م دواییه به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان عێراق جێ‌دێڵن و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی به ڕۆلی شه‌ڕكردنیان دێنن، ئه‌وانه‌شی كه له عێراق ده‌مێنن كارییان پێشكه‌شكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری و یارمه‌تیدانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌بێت.
فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازییه له سوپای عێراق ڕاشیگه‌یاند: ئێستا زۆرینه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌مانان عێراقیان جێهێشتووه، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتووشدا ئه‌وانی تریش ده‌ڕۆن، ته‌نیا كۆمه‌ڵێك له ڕاوێژكار ده‌مێنن كه شوێنی هێزه‌كانی پێشووتر ده‌گرنه‌وه بۆ هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه: له به‌یاننامه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووش‌دا سه‌باره‌ت به ڕۆیشتنی دوایین تیمی هێزه‌كان له‌چوارچێوه‌ی دیالۆگی ستراتیجی ئاماژه به‌وه‌درابوو كه ته‌نیا كاری داهاتووی هاپه‌یمانان ڕاوێژكاری ده‌بێت ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری و یاساكانی عێراق و عورفی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
جێی باسه جه‌نه‌ڕال فڕانك ماكێنزی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو كه 2500 سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌یان له عێراق ده‌مێننه‌وه و كاریشیان له شه‌ڕكردنی ڕاسته‌وخۆ ده‌گۆڕێت بۆ پاڵپشتی ئاسمانی و هاوكاریی سه‌ربازی سوپای عێراق دژی تیرۆریستانی داعش.