بەهۆی نزیكی لە ناوەندی بڕیار هێرۆ ئیبراهیم, جەبار یاوەری ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی گۆڕی
دوای ئەوەی دوو باڵی ناو یە كێتی بە فەرمی خۆیان راگەیاند كێشەكانی نێو یە كێتی زیاتر قوڵ بوونەوە ئەمەش بووە هۆی لاوازی پێگەی یەكێتی لە زۆنی سەوز و نیڵی, كێشەی باڵەكانی یەكێتی ئێستا لەناو پۆستەكانی حكومەتیش رەنگی داوەتەوە, بەهۆی كێشەی نێو باڵەكانەوە یەكێتی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەگۆڕێت.
خواكوڕك لە لە سەرچاوەیەكی نێو یەكێتی زانیویەتی كە باڵی قۆرغكار كە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەرشتی دەكات, نیگەرانە لەوەی كە زۆرینەی لە پۆستە سەربازیەكاندا هەن لەگەڵ هەڵوێستی ناوەندی بڕیاردان, بۆیە هەموو هەولەكانی خستۆتە گەڕ كە چەند گۆڕانكاریەك لە پۆستە سەربازیەكانی یەكێتی بكات كە لە ناو حكومەتن بەو هۆیەشەوە لەیەكەمین گۆڕانكاریدا جەبار یاوەر ئەمینداریگشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەگۆڕدرێت.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی, لە ئێستادا بەناوی چاكسازی لە نێو یەكێتی و گۆڕانكاری هێرۆخان بڕیاری داوە لەسەرەتادا گۆڕانكاری لە پۆستە سەربازیەكاندا بكات, كە ئەمەش نیگەرانی لە لایەن چەند ئەندامێكی ناوەندی بڕیاری لێكەوتۆتەوە, بەڵام هێرۆ خان سورە لەسەر گۆرێنی جەبار یاوەر وا بریارە، لیوا (قارەمان كەمال)ە كە ئێستا جێگری سەرۆكی دەستەی ئەركانی پێشمەرگەیە لە شوێنی ئەو دابنێن.