کازمی پەیامێک ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان دەکات
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارەم ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستانی داعش پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان دەکات.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تویتێکدا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لە چوارەم ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەركەوتندا بەسەر داعشی تیرۆریست، پیرۆزبایی لە گەلی خۆمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەكان دەكەین.
لە تویتەکەیدا نووسیوویەتی ” سڵاو لەو خوێنە ئاڵانەی خاكیان ڕزگاركرد و عێراقییەكانیان یەكخست و سەركەوتنیان دەستەبەركرد.”
هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیوویەتی ” درێژە بە سەركەوتنەكان دەدەین تا ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و هیچ كات ناوەستین.”