ئەمریکا دەنگۆیەکی بەرپرسانی ئێران بە درۆ دەخاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ئەوەی ڕەتی دەکاتەوە هیچ بڕەپارەیەکی بلۆکە کراویان بۆ ئێران ناردبێتەوە ، ئاشکراشی دەکات هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش هیچ بڕیارێکیان لەمبارەوە نەداوە .

نێد پراێس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەمبارەوە گوتی : ئەو ٣ ملیارد و نیەوەی ئێران کردوویەتە سەردێڕی هەواڵەکانی ناوخۆو دەرەوە دوورە لە ڕاستی و تەنیا چەواشەکاری دیپلۆماسیانەیە و نە ئەمریکا و شەریک و هاوپەیمانەکانمان پارەیان نەداوەتەوە بەئێران .

ئەو قسانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەدوای ئەوە هات کە ” مەهدی سەفەری ” جێگری بەرپرسی ئەبووری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و نوێنەری پێشتری ئێران لە چین ڕایگەیاندبوو ئەمریکا لە چەند رۆژی ڕابردوو ٣ ملیارد و نیو لە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێرانی ڕادەستی ئەو وڵاتە کردۆتەوە .

سەفەری هەوەها ئاشکرای کردبوو لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند وڵاتێکی دیکەش پارەکانی بلۆکە کراوی ئێران دەنێرنەوە .
سەرچاوە ، dw

Back to top button