وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئێران لە رۆژئاوای وڵاتەکەیەوە ، بەنیازە هێرشبکاتە سەر دراوسێکانی

جۆ بایدن داوا لە ڕاوێژکارەکانی دەکات ئامادەی هەرکاردانەوەک بن لە دژی ئێران

بەنی گانتس ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ، لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن گوتی : حکومەتی ئێران زۆرێک لە هێزو جبەخانەی خۆی لە رۆژئاوای ئێران کۆکردۆتەوەو بە نیازە هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ و هەموو ئەو ناوەندەسەربازیانەی سەر بەهێزەکانی بیانی و تایبەت ئیسرائیلن .

هاوکات بەنی گانتس بە ئاماژەدان بە دانووستانەکانی ڤییەننا بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی گوتی : ئەو دانووستانانە تەنیا گەمەیەکی دیپلۆماسییەو ئێران کات دەکوژێت .

هاوکاتیش لە گەڵ کۆبوونەوەی بەنی گانتس لە گەڵ وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا وتەبێژی کۆشکی سپی جۆنیفێرساکی ، ڕایگەیاند ، جۆبایندنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، بە ڕاوێژکارانی خۆی گوتووە هەموو ئامادەکارییەک بکەن بۆ ئەگەری سکشتی دانووستانەکان لە گەڵ ئێران .

Back to top button