رۆیتەرز : ئێران رازی بووە پابەندی خاڵەکانی ڕێککەوتنی پێشووی ئەتۆمی بێت  

 

رۆیتەرز بەپشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئەرووپایی ئاشکرای دەکات ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەتنی ئەتۆمی لە سەر هەمان خاڵەکانی پێشووی ڕێککەوتنەکە

یەک رۆژ لە دوای دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لە ڤەیینا و دوای هەڕەشەکانی جۆبایدن ، سەرچاوەیەک لە بەشی دیپلۆماسیی ئەرووپا بە رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ، ئێران ئامادەی گەڕانەوەیە بەو مەرجەی خالەکانی رێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ وەک خۆی بمێنێتەوە .

Back to top button