پرۆژەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەوێتە بواری جێێبەجێکرن

 

پرۆژەکە ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دیناری تێچوو بووە ، دۆخی کارەبای ناوچەکە بە تەواوی باشتر دەکات

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، پرۆژەی دانانی وێستگەی مۆبایلی گواستنەوەی کارەبا لە شیلادزێ جێبەجێ دەکرێت، وێستگەکە بە بەهای زیاتر لە ملیارێک دینار لەسەر بوودجەی پارێزگای دهۆک دابین کراوە و زیاتر لە 500 ملیۆن دیناریش لەسەر داهاتی بودجەی وەزارەتی کارەبا بۆ دامەزراندنی وێستگەکە و راکێشانی هێڵی کارەبای 33 کەی ڤی تەرخان کراوە.

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی پێدەکات ،  وێستگەکە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە شیلادزێ و پڕۆژەکەشی لەلایەن کۆمپانیای ئەدما جێبەجێ دەکرێت.

بە تەواو بوونی پرۆژەکە دۆخی کارەبای ناحییەی شیلادزێ باشتر دەبێت

Back to top button