شه‌پۆڵێكی باران بارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

پێگه‌ی ئه‌كوا ویزه‌ری ئه‌مریكی كه تایبه‌ته به زانینی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای جیهان پێشبینی كردووه كه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆڵێكی باران بارینی به‌خۆر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و چه‌ند رۆژێك بخاێنێ.
هاوكات ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی ده‌ڵێت: كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه رۆژی پێنجشه‌مه 16–12–2021 كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی به‌هێزی بارانبارین كارده‌كاته سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له‌رۆژانی 17 و 18 كاریگه‌رییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری له ناوچه‌كانی هه‌رێمدا قوڵده‌بێته‌وه بۆ بارانێكی زۆر و دلخۆشكه‌ر دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت له مه‌ودای رۆژانی 22 بۆ 26 ئه‌م مانگه بارسته هه‌وایه‌كی تا راده‌یه‌ك سارد له سیبریا به‌ره‌و وڵاتانی توركیا و باكوری ئێران شۆرببێته‌وه بۆ ناوچه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌دا كاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر نزمبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رما و ده‌ستپێكێكی زستانه‌ی ئه‌بێت بۆ هاتنی سه‌رما و بارینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كاندا .
