سه‌رۆك بارزانی: یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ 69ـیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستاندا، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌  ڕای گه‌یان یه‌کێتیی ئافره‌تان ئەزموونێكی سەركەوتووی بەشداریی ئافرەت لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان بووە، هاوكات یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول. ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11/12/2021،

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ 63ـیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستاندا، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند:  به ‌بۆنه‌ی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌کێتییە‌که‌تان، یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌ندامانی رێکخراوه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان ده‌که‌م.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، ده‌شڵێ: یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، ئەزموونێكی سەركەوتووی بەشداریی ئافرەت لە ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان بووە و، یەكێكە لە دەستكەوتە گرنگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كە ڕۆڵی خۆی بۆ چه‌سپاندن و ده‌ستەبەرکردنی مافی ئافره‌تان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بە باشی گێڕاوە.

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، دووپاتی ده‌كاته‌وه‌: یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان رێکخراوێکی تێکۆشه‌ری ناو شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستانە، كە جگە لە پاڵپشتیكردنی شۆڕش و پێشمەرگە، ئەركی خۆی لە پێگەیاندن و هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و بەرگریکردن لە مافەکانیان بەجێ گەیاندووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: لە سەردەمی ئێستاشدا پێویستە یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان لە چوارچێوەی كولتووری پێكەوەژیان و مەدەنییەت و یەكسانیخوازی و نەهێشتنی توندوتیژیی خێزانی و كۆمەڵایەتی كار بۆ بەهێزكردنی بیری نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و دیموكراسی لەنێو ڕیزەكانیاندا بكەن.

Back to top button