بەڕیتانیا ھۆشداریدا بە ڕوسیا

 

لە گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، شاری لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕۆژی شەممە میوانداری کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت نەتەوە پیشەسازییەکانی جی 7 دەکات

ھاوكات بەڕیتانیا پێشوازی لەوەزیرانی دەرەوەی بەشدار بووی كۆبونەوەكە کرد

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لیز تروس هۆشداریدا لەهەڕەشەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەروەک نیگەرانی نیشاندا لەسەر جێگیرکردنی سوپای ڕوسیا لەنزیک سنووری ئۆکراین

ترۆس وتی کۆبوونەوەکە دەبێتە “نیشاندانی یەکگرتن لە نێوان ئابووریە گەورە هاوشێوەکان، وە ئێمە لە پێگەی خۆماندا زۆر بەهێز دەبین لە دژی دەستدرێژی دژی ئۆکرانیا” جەختیشی کردەوە کە هەر کردەوەیەکی سەربازی دژی ئۆکرانیا دەبێتە هەڵەیەکی ستراتیژی لەگەڵ دەرئەنجامە جددییەکان بۆ مۆسکۆ

Back to top button