سبەی بەغدا 200 ملیار دینارەکە دەنێرێت

 

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، سبەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق 200 ملیار دینارەکە دەخاتە سەر حیسابی بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

 

فارس عیسا لە درێژەدا ئاماژە بەوە دەکات . نووسراوی رەوانەکردنی 200 ملیار دینارەکە رۆژی چوارشەممەی رابردوو کراوە، بەڵام پێنجشەممە فریانەکەوتوون پارەکە بخەنە سەر حیسابی بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

لە کۆتاییشدا گوتی ، رۆژی یەکشەممە پارەکە لەلایەن لقی هەولێر بانکی ناوەندیی عێراق دەخرێتە سەر هەژماری دارایی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

Back to top button