بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی ستایشی بەدەمەوە هاتنی مەسرور بارزانی دەکەن بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتیان دەکات

 

ئەمڕۆ یەکەم وەجبەی یەکەم لە 53بەرکەوتوو لە لایەن لیژنەیەکی پزیشکی دیاری کراون، لە پارێزگای هەڵەبجەوە، بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێ کەوتن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، لە ساڵی 2019 مەسرور بارزانی بڕیاری تەرخانکردنی بوودجەی چارەسەری بەرکەتوانی چەکی کیمیایی دا.

دڵخواز هەڵەبجەیی بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بە میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاند:” ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ ئەوە دەکەین بمان نێرنە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر،ماوەی چوار ساڵە نەبراوینەتەلای پزیشک ئەوەش وای کردووە نەخۆشییەکەمان کاریگەری زیاتری لەسەرمان دروست کردووە،سوپاسی سەرۆک وەزیران دەکەین بڕیاریداوە بمان نێرێتە دەرەوە بۆ چارەسەر، داوا دەکەین حکوومەت بوودجەیەکی تایبەتمان بۆ تەرخانبکات بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا پزیشک ببینین.

ئەوبەرکەوتوی چەکی کیمیاییە دەشڵێ:” داوا دەکەین نەخۆشخانەی بەرکەوتووان پزیشکی پسپۆڕی بۆ دابین بکرێت، من وەک بەرکەوتوێک هیچ سود لەم نەخۆشخانەیە نابینم.

حه‌مەمین عەبدڵڵا یەکێکی تر لە بەرکەتووان بەرەو تاران بەڕێ کەوت لای خۆیەوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاند:” لە ساڵی 2019 چاوەڕێ ئەوە دەکەین ببرێنە دەرەوەی وڵات بۆ وەرگرتنی چارەسەر بەڵام بەهۆی پەتایی کۆرۆنا سەفەرەکەمان دوواکەوت،ئەمڕۆ یەکەم کاروانین بەرەو ئێران دەکەوینە ڕێ.

داوا لە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەکەین، بەردەوام بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بنێرنە دەرەوەی وڵات ئەگەر ساڵی یەک جاربێت تاکو چارەسەری پێویستمان بۆ بکرێت.

لەبارەی دۆخی تەندروستی دەڵێ” تەندروستییم زۆر خەراپە چاوم لەدەست داوە و سنگیشم ٧٥٪ خەراپە دەڕۆین لە ئێران چارەسەر بۆ ئەوە وەردەگرین نەخۆشیەکەمان تەشەنە نەکات.

لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هڵەبجە، بە دەزگای میدیایی خواکوڕکی ڕاگەیاند:” 53 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی کە لایەن بەڕێوەبرایەتی تەندروستی هەڵەبجە کۆمەڵەی قوربانیا لە ڕێگەی لێژنەیەکی پسپۆڕی پزیشکی دیاری کراون، ئەمڕۆ 18 کەسیان بەرەو وڵاتی ئێران بەڕێ دەکەون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەبەر ئەوەی 35 بەرکەوتوویان دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە ڕێگەیان پێنادرێت گەشت بکەن تاکو هەردوو ژەمە ڤاکسینەکە وەردەگرن”.

وتیشی، بڕیاری ناردنە دەرەوەی بەرکەوتووان 2019 دەرچووە بەفەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران بوودجەکەی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بەهۆی پەتایی کۆرۆنا لە کاتی خۆیدا نەتواندرا بەرکەوتووان ڕەوانەی تارانی پایتەختی ئێران بکرێن بۆ چارەسەر”.

Back to top button