نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له فه‌ڕه‌نسا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌فه‌ڕه‌نسا، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستی ناوێك له ڕووداوی به‌له‌م نقوومبووه‌كه‌ی نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا بڵاوكرده‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ڕه‌نسا رایدهگهێنێت: چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێكی چه‌ند ناوی بڵاوكراوته‌وه كه گوایه ناوی ئه‌و قوربانییانه‌ن كه له رووداوی به‌له‌م(چوپ)ه نقوومبووه‌كه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا بوونه‌ته قوربانی له رۆژی ٢٤\١١\٢٠٢١.
ڕوونیشدهكهنهوه: ئێمه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا كه له رۆژی یه‌كه‌می رووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پۆلیسی فه‌ره‌نسی و تیمی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه له‌سه‌ر هێڵین ، رایده‌گه‌یێنین ئه‌و لیسته فه‌رمی نیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی فه‌ره‌نساوه پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێیستا ئه‌وان هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمییان نه‌بووه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان ، ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی لایه‌نه فه‌رمی و په‌یوه‌ندیداره‌كان پێمان راگه‌یێنراوه له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان،به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناسنامه‌ی قوربانییان راده‌گه‌یێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه: دوای راگه‌یێنراوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی فه‌ره‌نسا و ته‌واوبوونی رێكاره یاساییه‌كان له‌رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت له فه‌ره‌نسا و له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌رمی قوربانییان ئه‌وانه‌ی هاونیشتیمانی كوردستانن ده‌گه‌رێنینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنهوهكهدا هاتووه: لێره داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین رێز له هه‌ستی خانه‌واده و كه‌سووكاری قوربانییان بگرن و پێش لایه‌نه فه‌رمییه‌كان نه‌كه‌ون له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامار و ناسنامه‌ی پشتراستنهكراوهی قوربانییانی رووداوه‌كه.