بۆیەکەمین جار لە مێژوودا سەرۆکوەزیری ئیسرائیل سەردانی ئیمارات دەکات

 

‎دوابەدوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی پەیمانی سەدە ، سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل نەفتاڵی بێنێت بۆ یەکەمین جار سەردانی ئیماڕات دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا ئەو کۆدەبێتەوە.

‎ئەو سەردانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەکاتێکدایە گرژییەکانی ناوچەکە زیادییانکردووە و ئێرانیش بەو سەردانیکردنە تەواو پەشۆکاوە .

‎ئیسڕائیل و هەندێک لە وڵاتانی کەنداوی عەرەب نیگەرانی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە چالاکیەکانی ئێران لە ناوچەکەداو نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ڤەیینناش نەگەیشتۆتە ئەنجام .

‎بێنت پێش دەستپێکی سەردانەکەی بۆ ئیمارات ڕایگەیاند ” ئەمڕۆ گەشت دەکەم بۆ ئیماڕات دڵنیاشتان دەکەمەوە سەردانێکی پڕ دەستکەوت دەبێت ، چونکە هاوپەیمانییەکی نوێ دێتە ئاراوە ، بەڵام نەفتالی بێنت ئاماژەی بەوردەکارییەکان نەکرد کە ئاخۆ هاوپەیمانی ئابووری دەبێت یان سەربازی ، چونکە ئیمارات دەتوانێت ببێتە بنکەیەکی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە کاتی هێرشکردنە سەر ئێران .

سەرچاوە ، voa

Back to top button