گانتس کات بۆ هێرش کردنە سەر ئێران دیاری دەکات

 

بەنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە چاوپێکەتنەکانیدا لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی ڕایگەیاندووە ، کاتێکی دیاری کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ، بۆیەش فەرمانی ئامادەباشی بۆ هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل دەرکردووە .

تایمز ئاوا ئیسرائیل ٫ لە زمان بەرپرسێکی بەرگری ئیسرائیل ئاشکرای دەکات بەنی گانتس کات و چۆنیەتی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران داوەتە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا .

وەک رۆژنامەکە ئاماژەی پێداوە ، گانتس بە شێوەی فەرمی ئەو بڕیارەی گەیاندۆتە (لوید ئاستین ) وەزیری بەرگری و (ئانتۆنی بلینکن )وەزیری دەرەوەی ئەمریکا .

ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا گانتس لە ئەمریکایەوە دانووستانەکانی نوێبوونەوەی رێککەتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا لە گەڵ ئێران نەگەیشتۆتە هیچ ئەنجامێک و ئەڵمانیا و نەمساش هۆشداریان داوەتە ئێران

سەرچاوە DW

Back to top button