وەزارەتی بازرگانی ئاماری هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە 11 مانگی ئەمساڵدا بڵاو دەکاتەوە

 

بە پێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی11 مانگی رابردووی ساڵی 2021 زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە .

لەمبارەوە فەتحی محەمەد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە و تەنیا لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد ھەزار ئۆتۆمبێل بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، ئەویش لەڕێگەی چوار دەروازەی سنووری و فەرمییەوە

هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە ، لە ساڵی ڕابردوودا لە تەواوی ساڵەکەدا 90 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کرابوون، بەڵام بەپێی ئاماری وەزارەت، ئەمساڵ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە.

لە کۆتاییشدا بە ئاماژەدان بە بواری فەرمی و یاسایی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل گوتی : ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراون و جگە لە ڕێگەی فەرمی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ھیچ ڕێگەیەکی دیکەی نافەرمی و قاچاغەوە ڕێگەپێدراو نییە.

Back to top button