رەوشی کەش و هەوا لە 48 کاتژمێری داهاتوودا

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، لە پێشبینییەکانی خۆیدا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ڕایگەیاند ، ، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و خێرایی با 5-10 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
سبەی رۆژی سێشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.