گرووپی 7 هۆشداری دەداتە رووسیا

 

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی گرووپی 7 هۆشداری دەدەنە رووسیا سەبارەت بە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئۆکرانیا .

 

وڵاتانی ئەندامی گرووپی 7 لە راگەیاندراوێکدا لە دوای کۆبوونەوە لە بەریتانیا ویڕای مەحکوم کردنی هەرجووڵەیەکی سەربازی لە دژی ئۆکرانیا ، هۆشداری دەدنە رووسیا و ئاماژە بەوە دەکەن ، سەختترین گەمارۆی ئابووری بە سەر رووسیادا دەسەپێنن ئەگەر ئامانجی بێت هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا .

وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا . ئەڵمانیا ، ئەمریکا ، کەنەدا و ژاپۆن لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندووە ، رووسیا بێگومان بێت لەوەی ئەگەر هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا دەبێت باجێکی قورسی ئابووری بدات .

وڵاتانی ئەندام هاوکات سەروەریی ئۆکرانیا بە فەرمی دووپات دەکەنەوەو پێیان وایە ئەو وڵاتە ئازادە لە بڕیاردان لە داهاتووی خۆی

سەرچاوە ، un

Back to top button