حکومەتی فیدڕاڵی هەناردەی بەنزینی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێکردەوە

 

لەلێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان فەتاح ڕەحمان سەرۆکی لیژنەی باڵای سووتەمەنی هاوردەکراوی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی شەش رۆژ راگیرابوو، بەڵام دوێنێ یەکشەممە ملیۆنێک و 80 هەزار لیتر نێردرا و 360،000ی بۆ شاری هەولێر بوو.

 

سەبارەت بە شاری سلێمانیش، بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی لە لیدوانێکدا گوتی : ؛ شەوی رابردوو بەشە بەنزینی لە بەغداوە گەیشتە سلێمانی و بە نرخی 690 دینار دابەشدەکرێت”.

 

Back to top button