سەرکردەیەکی داعش لە نزیک هەڵەبجە دەستگیر کرا .
هاوپەیمانی نێودەولەتی : سەرکردەیەکی داعش لە نزیک هەڵەبجە دەستگیر کرا
هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لە رێگەی توتێکەوە ئاشکرای دەکات لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە سەرکردەیەکی داعش دەستگیر کراوە
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ ڕێگەگرتن بووە لە تێکدانی ئارامی و گواستنەوەی تیرۆریستان ، بەڵام باسلەوە نەکراوە گواستنەوەی تیرۆریستان لە کام ولاتەوە بۆ عێراق یان بە پێچەوانەوە .
ئەو ڕاگەیاندراوەی هاوپەیمان نێودوڵەتی لە دوای ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاو کراوەتەوە لە لەودا ئاماژەی بەوە دابوو”رۆژی چوارشەممە 8/112/2021، ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گرووپی نەنوستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ و سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا، کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن