نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران: له‌ سلێمانی پرسی نه‌وت گرنگتربووه‌ له‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌مه‌ 7/3/2017 حیده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ موسڵ بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شاره‌كه‌، دواتر سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆووه‌وه‌، پاشان گه‌یشته‌ سلێمانی و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ده‌باشان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.

به‌پێی راگه‌یانراوی نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی نێوان ئه‌وان و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دوو پرسی سه‌ره‌كی باس كراون ئه‌وانیش پرسی نه‌وت و پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوون. له‌ به‌شێكی راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، به‌شێكی زۆری كۆبوونه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ پرسی ئابووری و كێشه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك.

به‌پێی زانیاریه‌كانی میدیاكانی نزیك له‌ یه‌كێتی، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌وڵیانداوه‌ زانیاری و داتای شێواو بۆ عه‌بادی بخه‌نه‌ڕوو، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێیانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و ئاگاداری ئه‌و ره‌قه‌مانه‌ی ئه‌وان نیه‌ و داتا و زانیاریه‌كان ده‌توانن له‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ردوولا وه‌ربگرن.

Back to top button