واشنتۆن پۆست : ئیسرائیل ناوەندەکانی کیمیایی سووریای بۆردوومان کردووە

 

واشنتۆن پۆست ئاشکرای دەکات لە ماوەی دووساڵدا ئیسرائیل ٣ جار ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی سووریای بۆردوومان کردووە لە دیمەشق و حمس .

بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنیی ئیسرائیل پشتڕاستی دەکەنەوە کە بڕیاری وڵاتەکەیان بۆ بۆردوومانی ناوەندەکانی کیمیایی سووریا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ، “بەشار ئەسەد” بە نیاز بە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی دەستپێبکاتەوە .

بە پێی هەمان سەرچاوە لە هاوینی ئەمساڵدا بە هۆی بۆردوومانی ئەو ناوەندە کیمیاییانە ٧ کەس لە چەکدارانی سوپای سووریا کوژراون کە یەک لە کوژراوەکان ئەفسەرێکی پایەبەرز بووە .

هاوکات واشنتۆن پۆست دەنووسێت ، ناوەندەکانی پاراستن و زانیاری ئیسرائیل ( مووساد ) توانیویانە زانیاری چۆن دەستپێکردنەوەی سووریا بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی بەدەست بێنن .

واشنتۆن پۆست لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات تا ئێستا چوار سەرچاوەی ئەمنیی ئەمریکی و ئەورووپی ” لە لێدوانەکانیاندا بۆ واشنتۆن پۆست ئەو هەوالەیان پشتڕاست کردۆتەوە .
سەرچاو ، rf

Back to top button