سوپاسالاری پێشمه‌رگه: ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كان ئه‌نجامی باشیان هه‌بوو
سوپاسالاری پێشمەرگە رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانیان بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی عێراقی لە سنووری کفری و خورماتوو ئەنجامی باشی هەبووە و گوتیشی: سەرجەم پێداویستییەکان بۆ هێزەکانی پیشمەرگە دابین دەکەن و هەماهەنگیان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان لە ئاستێکی باشدایە.
جه‌مال ئیمێنكی، سوپاسالاری پێشمەرگە له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووری کفری و خورماتوو گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی رابردووی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسانی سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، گفتوگۆ له‌باره‌ی جموجووڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌كدارانی داعش و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرا.
جه‌مال ئیمێنكی گوتوويه‌تی: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی سهنگهرسازیهكی نوێ بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه درا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ تاوتوێكردنی دیاریكردنی میكانیزمه‌كانی ئه‌نجامدانی سه‌نگه‌رسازیی و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی میحوهرهكانه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێك بكرێت ئه‌نجامی باشی ده‌بێت، چونكه له‌و رێگه‌یه‌وه ناوچه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پاك ده‌كرێنه‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌و ناوچانه دروستبووه، جموجووڵه‌كانی داعش رووی له زیادبوون كردووه و ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌وه سنوورێك بۆ ئه‌و چالاكیانه‌ی تیرۆرستان دابنرێت.
سوپاسالاری پێشمەرگە دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له‌و ناوچانه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامی باشی به‌ده‌سته‌وه دا.
گوتیشی: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی پێداویستیی سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له‌سه‌رهێڵن و مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، بۆ ئاگاداربوونه له كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ره‌كان.
له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیش، جه‌مال ئیمێنكی كه بۆ كوردستان 24 قسه‌ى كردووه گوتوويه‌تی: هه‌ماهه‌نگییه‌كان له ئاستێكی زۆر باشدان و تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوو لا له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامدراون و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین.