حه‌یده‌ر شه‌شۆ: گرووپ و میلیشیاكانی ناو شنگال، پشتگیری له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن “ده‌یانه‌وێت شنگال وه‌كو سه‌رێ كانی و عه‌فرین لێبكه‌ن”
حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان راگه‌یاند، په‌كه‌كه له شنگال ده‌سه‌ڵاتی له پۆلیس و سوپای عێراقی پتره.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان راشیگه‌یاند، هه‌روه‌ك ده‌بینین فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت به فه‌رمانی په‌كه‌كه داده‌خرێن، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات، په‌كه‌كه له شنگال باڵا ده‌ستن.
شه‌شۆ راشیگه‌یاند، ئیداره‌ی پارێزگای موسڵ وای ده‌رده‌خه‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له شنگال ناكه‌ن، له راستیدا وا نییه، گرووپ و میلیشیاكانی شنگال، پشتگیری له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه ئێزدییه روونیكرده‌وه، په‌كه‌كه ته‌نیا له شنگال نییه، له مه‌خموور و ده‌ورووبه‌ری خانهقینیشه، هه‌ر شوێنێك حه‌شدی شه‌عبی تێیدا باڵا ده‌ست بێت، په‌كه‌كه‌ی تێدایه و هه‌ماهه‌نگی له نێوانیاندا هه‌یه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ كه بۆ كوردستان 24 قسه‌ى كردووه روونیكردۆته‌وه، بوونی په‌كه‌كه له شنگال پیلانێكه دژی خه‌ڵكی ئێزدی و شنگالییه‌كان، هه‌موو لایه‌نه‌كان له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی په‌كه‌كه له شنگال جدیی نین، ده‌یانه‌وێت شنگال وه‌ك عه‌فرین و سه‌رێ كانی لێبكه‌ن.