له كۆبوونهوهى داهاتووى هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی کوردستان گفتووگۆى جيددى لهسهر نووسينهوهى دهستوور دهكرێت
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دهلێ، “دەستوور لە رۆژەڤی ئێمەدایە؛ لە دوایین کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکانیشدا گفتوگۆی لەسەر کراوە”.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رايگهياند، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و یەکێک لەو خاڵانەی گفتوگۆی جیددیی لەسەر دەکەن، نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستانە.
فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، ئەوان دەیانەوێت لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا دەستوور بنووسرێتەوە. سەبارەت بەوەی بۆچی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور پێکنەهێندراوە، پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوە کرد، چاوەڕێی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن کە پەیام بۆ پەرلەمانی کوردستان بنێرێت، یان لە دەرەوە زەمینەسازیی سیاسی بۆ نووسینەوەی دەستوور بکات.
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان كه بۆ رووداو قسهى كردووه گوتووشيهتى، دەستوور دەبێت هەموو لایەنەکان قسەی تێدا بکەن، “تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک دژایەتیی نووسینەوەی دەستووری نەکردووە و هەمووان لەگەڵ نووسینەوەیدان”.