به‌ته‌مه‌نترين په‌رله‌مانتار بۆ سەرۆکایەتیی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانى عێراق ديار كرا
یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێ خولی پێنجەمی پەرلەمان كه برياره دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان به‌رێوه‌بچێت له‌لايه‌ن مه‌حمود مه‌شهه‌دانى، سەرۆکی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سەرۆکایەتیی به‌رێوه‌ده‌برێت.
عامر فایز، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە میدیاکانی راگەیاندووە: مەحمود مەشهەدانی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی عەزم سەرۆکایەتیی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات.
هۆكارى به‌رێوه‌بردنى سه‌رۆكايه‌تى يه‌كه‌م دانيشتنى خولى نوێ ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لايه‌ن مهشههدانيهوه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ناوبراو به‌ته‌مه‌نترين پەرلەمانتارە و، بەپێی دەستووری عێراق دەبێتە سەرۆکی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان کە لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک و جێگرەکانی سەرۆکی پەرلەمان دیاری دەکرێن.
مەحمود مەشهەدانی (لەدایکبووی 1948)، عەرەبێکی سوننەیە و کۆلێژی پزیشیکی تەواو کردووە، لە ساڵی 2006 تاوەکوو 2009 سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو .
دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە کە هێشتا کاتی پەسەندکردنەکەی نازاندرێت، سەرکۆمار داوا لە پەرلەمانی نوێ دەکات لە ماوەی 15 رۆژدا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات.