ئه‌مڕۆ پینجەمین دیداری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

خواكوڕك

ئه‌مرۆ چوار شه‌مه‌ 8/3/2017 پینجەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی بە بەشداری چەندین بەرپرسی باڵای هەرێم و عێراق و جیهان دەستیپێکرد.

دیدارەکە لە هەشت پانێڵ پێکهاتووە، کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا پێشکەش دەکرێن و لە هەر پانێڵێکدا چەند بەرپرسێک گفتوگۆ لەسەر پرسە جیاوازەکان دەکەن.

زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانى بۆ پێنجەم ساڵە لەسەر یەک دیداری سلێمانی ئەنجامدەدات، ساڵى ڕابردووش چوارەم دیدارى لەژێر دروشمى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەدواى داعش ئەنجامدا.

Back to top button