پاراستنی ئاو بە یاسایی دەکرێت
لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بە پرۆژەیاسایەکی پیشنیار کراو دەکات کە تەیدا پاراستنی ئاو لە هەرێمی کوردستان بە یاسایی بکرێت .
لە ڕاگەیاندراوەکەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە ، بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی، سەبارەت بە پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە ھەرێمی کوردستان- عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/١٥، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه تاووتوێ كراوە بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه و ئاڕاسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.