ئێران بە ناچاری بڕیارێکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی پەسەند دەکات

 

ئێران ڕەزامەنی نیشانداوە بۆ دانانەوەی کامێراکانی چاودێری پشکێنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە ناوەندی بەرهەمهێنانی ” سانتیفیوژ” ەکانی خۆی .

چەند کاتژمێرێک دوای قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنێک و پەسەند کردنی بڕیارێکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ، ماڵپەڕی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی نشتیمانیی ئێران ئاشکرای دەکات ، ئێران ڕەزامەندی نیشان داوە بۆ دانانەوەی کامێراکانی چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی سانتیفیوژی ئەتۆمی .

ڤێبسایتی “نوور نیوز ” دەنووسێت ئێران لە هەڵوێستێکی جیاوازدا بڕیاریدا بۆ دانانەوەی کامێراکانی چاودێری لە ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی سانتیڤیوژ لە لایەن ئاژانسی وزەی ئەتۆمییەوە .

بەڵام لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە ، ئەو کامێرایانە جێگرەوەی کامێرا کۆنەکان دەکرێن کە ئێران پێشتر لە کاری خستبوون .

Back to top button