ئەمریكا و عێراق لەسەر كشانەوەی ھێزەكان كۆدەبنەوە
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لیوا عەبدولئەمیر ئەلشەمەری جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆکانی ئەم دواییە لەگەڵ واشنتن درێژەدانە بە گفتوگۆکانی پێشوو لەسەر کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
ھاوكات ڕایگەیاند واشنتن ڕازی بوو بۆ هێشتنەوەی ڕاوێژکارەکان و پاراستنی هاوکاری هەواڵگری و پاڵپشتی لۆجستی و گوتیشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیکردنی هێزەکانی عێراق لەڕووی لۆجستی و ڕاوێژکردن و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری