په‌كه‌كه له نێو به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی قوتابیانی سلێمانی چی ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو په‌كه‌كه له رێگای كادر‌و ئه‌ندامانی خۆی له سنوری سلێمانی هه‌وڵی دا كه خۆی بزێنێته نێو خۆپیشاندانه‌كان و له دواهه‌مین جار چه‌كدارانی په‌كه‌كه له رێگای رێكخستنه‌كانی خۆیان خزانده نێوخۆپیشاندانی قوتابیان و خواكوڕك زانیویه‌تی كه له نێو به‌شه ناوخۆییه‌كانی قوتابیانی سلێمانی رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه هه‌وڵی فریودانی قوتابیان ده‌ده‌ن.
به پێێ زانیارییه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك له چه‌ند به‌شه ناوخۆییه‌كی قوتابیان له سلێمانی ده‌سته‌و تاقمه‌كانی په‌كه‌كه كه به رێكخستنی په‌كه‌كه له نێو شاری سلێمانیش ناسراون، هانی قوتاببیان ده‌ده‌ن كه خۆپیشاندان دژ به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكبخه‌ن، ته‌نانه‌ت هانییان ده‌ده‌ن كه هێرش بكه‌نه سه‌ر دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت، و هانی قوتابیان ده‌ده‌ن كه له نێو خۆپیشاندانه‌كان ئاژاوه بنێننه‌وه. ته‌نانه‌ت له نێو به‌شه ناوخۆییه‌كان و كۆلێژه‌كان بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به په‌كه‌كه و پشتگیریان بۆ قوتابیان بڵاوكردۆته‌وه.
قوتابیه‌كی به‌شه ناوخۆی له سلێمانی كه نه‌یویست له ترسی تاقمه‌كه‌ی په‌كه‌كه له نێو به‌شه ناوخۆییه‌كان ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بده‌ین، به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند كه په‌كه‌كه دۆخی شێواوی سلێمانی به هه‌لزانیووه له ئێستادا له رێگای رێكخستنه‌كانییه‌وه ده‌یه‌وێت، هانی قوتابیان بدات كه دژ به حكومه‌تی هه‌رێم ناڕه‌زایه‌تی بنوێنن، ته‌نانه‌ت به‌شه ناوخۆی و نێو كه‌مپی زانكۆیان كردۆته‌شوێنی كاری سیاسی و به‌به‌رده‌وام هه‌ولی فریودانی قوتابیان ده‌دات.
لای خۆشیه‌وه قوتابیه‌كی دیكه ئاشكرای ده‌كات كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه به شه‌وان به جلی مه‌ده‌نی دێنه نێو به‌شه ناوخۆییه‌كان و سه‌ردانی چه‌ند ژورێك ده‌كه‌ن كه قوتابی ئه‌ندام و لایه‌نگری خۆیانیان لێیه‌وه به به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌جێندای په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له نێو قوتابیان، هه‌روه‌ها جار جار بڵاوكراوه‌یه‌كیش له شێوه‌ی نامیلكه له نێو به‌شه ناوخۆی و زانكۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌موو بابه‌ته‌كانی ناوی دژ به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.