وەزارەتی دارایی و ئابوری کرێی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان دیاریكرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان کرێی مامۆستایانی وانەبێژی لە زانکۆ و پەیمانگەکان دیاریكرد .
بەگوێرهى نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە واژووی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرەو رایدهگهیهنن: کرێی وانەگوتنەوەی وانەبێژان لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەت و ئەوانەی لە ئێواران وانە دەڵێنەوە یان کاتژمێری زیادەیان هەیە بەمشێوەیەیە خهرج دهكرێت:
پرۆفیسۆر 7500 دینار ، پرۆفیسۆری یاریدەدەر 6500 دینار ، مامۆستا 5500 دینار ،
مامۆستای یاریدەدەر 4500 دینار ، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (دوو ساڵە) 4500 دینار، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (یەک ساڵە) 4000 دینار ، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 3000 دینار، هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم (پەیمانگە) 2500 دینار.
ههر به گوێرهی نووسراوهكهی دارایی، ئەم رێنماییانە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و دواتر لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.