بهبهڵگه … شاسوار عەبدولواحید 20%ی مووچەی كارمەندانی پرۆژەكەی بڕیوە
پرۆژەى گەشتیاریی (چاڤیلاند) ى شاسوار عەبدولواحید بە ناهەق 20%ی مووچەی كارمەندانی پرۆژەكەی بڕیوە.
بەگوێرەی نووسراوێک، کە وێنەیەکی دەست دهزگاى ميديايى (خواكوڕك) کەوتووە، کۆمپانیای چاڤی كه خاوهنهكهى شاسوار عهبدولواحيده بەڕێژەی 20% مووچەی کارمەندانی دەبڕێت كە واژۆی هەندرێن فارووق، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای (چاڤی) بەسەرەوەیە، بڕینی ڕێژەی 20% بۆ سەرجەم ئەو کارمەندانەیە كە لە لیستێكی ئەواندا هاتووە، بەبێ ئەوەی هۆكاری بڕینەكە ئاشكرا بكرێت.
سهرچاوهيهكى ئاگاداريش رایگەیاند، كارمهندانى پرۆژهى چاڤى هۆكارى ئهو لێبرينهيان نازانن و ئهو برياره به ناحهق دهزانن .
ئەم لێبڕینە لە کاتێکدایە کە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دامەزرێنەری پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند، بەردەوام لەسەر لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، رەخنەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرت و داوای لە فەرمانبەران و هاووڵاتییان دەکرد کە لە مافی خۆیان خۆش نەبن.