سه‌رۆك بارزانی: كوردستان سه‌رزه‌مینی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاجیاكانه
سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزیدی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، كوردستان سه‌رزه‌مینی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاجیاكانه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 16ی كانوونی یه‌كه‌م، سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی “جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزی”، گه‌رمترین پیروزبایی له خوشك و برایانی ئێزیدی له كوردستان و سه‌رانسه‌ری دنیا ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و جه‌ژنه، شادی و ئارامی و به‌خته‌وه‌ریی بۆ خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان بهێنێت و كۆتایی به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیان بێت” سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك نووسیویه‌تی، كوردستان سه‌رزه‌مینی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه جیاجیاكانه و دووپات له پاراستنی فه‌رهه‌نگی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و قووڵتركردنی ده‌كه‌ینه‌وه.