سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێبەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن کرایەوە .

Back to top button