وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە .
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو روونکردنەوەدا وڵامی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح دەداتەوە سەبارەت بە داهاتی ناوخۆو مووچە .
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ئەو زانیاریانەی ناوبراو باسی کردووە دوورن لە ڕاستی .
دەقی روونکردنەوەکە
ڕوونكردنهوهیهك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕای گشتی ڕۆژى ١٥/١٢/٢٠٢١ پەرلەمانتار (على حمە صالح) لەسەر بابەتی داهاتى ناوخۆ و مووچە، هەندێک داتا و زانیارىی باس کردووە کە دوورن لە ڕاستییەوە. لێرەدا بە پێویستمان زانى ڕوونکردنەوەیهکی پێویست لەو بارەیەوە بدەین بۆ ئەوەى ڕاستییەکان وەکو خۆیان و دوور لە شێواندن و موزایەدە بگەنە ھەموو لایەک. خەرجییەکانى حکومەتى هەرێم بۆ مانگى ١٠ کە لەم خشتەیەى خوارەوەدا ڕوونکراوەتەوە تەنیا بۆ مووچە بڕى ٨٧٣ ملیار دینار خەرج کراوە و بۆ مانگى ١١ تا ئەمڕۆ، بڕى ٦٧١ ملیار دینار خەرج کراوە و ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە تەمویلەیش کە حکومەتى فیدراڵی مانگانە دەینارد لە چوارشەممەی رابردووەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەنێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان. خهرجی و داهاتی حكومهتی ههرێم بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢١، ب گشتی ژمێركاری جووڵهی دراو