فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەک بەدرۆ دەخاتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ڕەتی دەکاتەوە وەزیری سامانە سروشتییەکان دەستی لەکار کێشابێتەوە و ڕای دەگەیەنێت، بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.

ئەوە لە کاتێکدایە ” ژمارەیەک میدیا بە مەبەستى ڕاکێشانى بینەرى زیاتر، هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی د.کەمال ئەترووشى وەزیرى سامانە سرووشتییەکانیان بڵاوکردووەتەوە.”

هاوکات لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە “بۆ ئەم مەبەستە د.کەمال ئەترووشی وەزیرى سامانە سرووشتییەکان پەیوەندی کرد بە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە و لەمبارەوە ڕایگەیاند: “من بۆ چارەسەرى پزیشکى ئێستا لە دەرەوەى هەرێمی کوردستانم، بەداخم بۆ بڵاوکردنەوەى ئەو دەنگۆیانە لە لایەن ژمارەیەک میدیاوە کە هیچ جۆرە خزمەتێک بە کەس ناکات.”

کەماڵ ئەترووشی ڕایدەگەیەنێت ، بۆ من شانازییە لە خزمەت گەلەکەم و ئەو بڕوا و متمانەیەدا بم کە سەرۆکوەزیران بە بەندەى بەخشیوە، دواى چارەسەریش دەگەڕێمەوە کوردستان و لەسەر کار و پڕۆژەکان بەردەوام دەبم.

Back to top button