رێبەرانی گرووپی ئەلقاعیدە لە ئێران نیشتەجێن

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە تیرۆریزم ئاماژە بەوە دەکات ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 2020 بەردەوام بووە لە پشتیوانی تیرۆریزم و گرووپە توندڕەوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .
لە سەرەتای ڕاپۆرتەکەدا هاتووە سەرەڕای سەرکەوتنەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە دژی دیاردەی تیرۆریزم بەڵام تیرۆر تا ئێستاش مەترسی گەورویە لە جیهاندا .

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتی سالانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە ، یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دابینکردنی بواری دارایی و تەسلیحاتی گرووپەتوندڕەوەکان لە بەحرێن ، عێراق ، لوبنان ، سووریا ، یەمەن و فەلەستین وەک حزبووڵلا حەماس و حووسییەکان تا ئێستاش بەردەوامە
لە کۆتاییشدا بە بەڵگەوە ئاشکرا بووە ، سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە لو ناو ئێراندا نیشتەجێن و لەوێوە رێبەرایەتی جیهادییەکانی خۆیان دەکان .

سەرچاوە ، RF

Back to top button