مەسرور بارزانی: دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە بەپەلە بەهانای زیانلێکەتووان بچن

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی هه‌ڵسانی لافاو له‌ شاری هه‌ولێر و كه‌وتنه‌وه‌ی زیانی گیانی په‌یامێكی راگه‌یاند كه‌ له‌ به‌شێكى هاتووه‌: بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە.

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشيگه‌ياند:” دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن. .

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بە داخێکی زۆرەوە، بە ھۆی بارانی بەخوڕ و بەھێزی دوێنێ شەو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە چەند گوند و ناوچەیەکی شاری ھەولێر دروست بوو، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیشی لێ کەوتووەتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم لە بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم و ھاوخەمیانم. خوای مەزن گیانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی.

دەزگا پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە، کە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت، بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

Back to top button