پارێزگاری هەولێر: لە ئەنجامی لافاوەكەی ئەمشەو جگه‌ له‌ زیانی ماددی، زیانی گیانیش هه‌یه‌

پارێزگاری هەولێر له‌باره‌ى لافاوه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى شارى هه‌ولێر رايده‌يگه‌ينێت:” جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیش هەیە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە په‌يجى فه‌رميى خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) رایگەیاند: ”به‌داخه‌وه لە نزیكەی كاتژمێر چواری به‌یانییه‌وه‌ لافاو له‌ شوێنه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر زۆره‌“.

راشيگه‌ياندووه‌:” ئه‌و شوێنانه‌ی کاریگه‌ریی لافاوی بەسەرەوەیە، ڕێگه‌ی هاتوچۆی تیمه‌کانیش ئاسان نییه‌، جگه‌ له‌ زیانی ماددی، زیانی گیانیش هه‌یه‌.

ئومێد خۆشناو ده‌شلێت ”هه‌موو تیمه‌کان له‌ کارن، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵکیش هاوکار بێ. خوای گه‌وره هه‌موولایه‌ک بپارێزێ“.

Back to top button