وه‌زیری ته‌ندروستی له‌باره‌ى قوربانيانى لافاو: تا ئێستا 6 ته‌رم و 2 بریندار گه‌یشتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، به‌هۆی لافاوه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ زیانی گیانی هه‌یه‌ و تا ئێستا 6 ته‌رم و 2 بریندار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كراون.

دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند:” لە کاتژمێر 4 بەیانییەوە تیمەکانی ته‌ندروستی فریای قوربانییانی ڕووداوی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر کەوتوونە و لە حەوت گەڕەک و شوێنی جیاجیای سنووری پارێزگای هەولێر.

ڕاشیگه‌یاند: تیمەکانی فریاگوزاری تەندروستی ڕاسته‌وخۆ چارەسەری نەخۆش و بریندارانی کارەساتی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر دەکەن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چوار نەخۆشخانەی گەڕۆک لە کاردان بۆ چارەسەری مەیدانی له‌ شوێنی زیانلێكه‌وتووانی لافاو.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشی كرد كه‌ تا ئێستا  6 تەرم ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و هه‌روه‌ها دوو برینداریش ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراوە.

Back to top button