ههفتهیهك پشووى فهرميى راگهیهندرا

له راگهيێندراوێكدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا یەک هەفتە بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژينهى زانستى حكومهتى ههرێمى كوردستان كه ئهمرۆ ههينى 17-12-2021 بلاويكردۆتهوه تێدا هاتووه، بڕیاردرا یەک هەفتە بکرێتە پێشووی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەمەبەستی رێکخستنەوەی بەشە ناوخۆییەکان کە بەهۆی لافاو زیانی بەرکەوتووە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ هەینی 2021/12/17 د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەیاوەری بریکاری وەزارەت و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەشەناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لەگەڵ خوێندکاران و قوتابیان گفتوگۆی کرد و لە بارودۆخ و تەندروستیانی پرسی کە دوای لافاوەکەی دوێنێ شەو زیانێکی زۆری مادی بە بەشە ناوخۆییەکە کەوتووە و رایگەیاند: “خۆشبەختانە زەرەرو زیانەکان تەنھا زیانی ماددین و گیانی قوتابیان و خوێندکارە ئازیزەکانمان سەلامەتن”.
وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی ستافی زانکۆی سەڵاحەدینیشی راسپارد بەپەلە زیانەکانی لافاوەکە دەستنیشان بکەن و قەرەبووی خوێندکاران بکرێتەوە بۆ ئەوەی پێداویستی و کەلوپەلی پێویستیان بۆ دابین بکرێت و گیانیان سەلامەت بێت.