سه‌رۆكى حكومه‌ت: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکەین

مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکات.

ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کردو،لە کۆبوونەوەکەدا،  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک وەزیری حکوومەت به‌شداربوون.

دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە پێگه‌ى تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، نووسيوويه‌تى: ئەمڕۆ بۆ گوێگرتن لە بەرپرسانی فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، سەردانی باڵەخانەی پارێزگای هەولێری کردووە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسانی فەرمانگە و دامەزراوەکانی دڵنیا کردووەتەوە کە ”پشتیوانی تەواوی حکومەتیان هەیە“ خۆیشی لە نزیکەوە ”بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە“ دەکات.

مەسرور بارزانی دڵنیایی داوەتە ”خەڵکی خۆڕاگری ھەولێر“، کە ”وەک ھەمیشە پشتیوانیان دەبین لە کاتە سەختەکاندا“.

Back to top button