له دهۆك كهمپینێکی هاریكاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو و بارانی هەولێر راگەیێندرا
پارێزگاری دهۆک دوای ئەوەی شەوی رابردوو بارانێکی زۆر لە هەولێر باری و لافاو دروست بوو و زیانی گیانی و مادی لێ کەوتەوە، کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری راگەیاند و داوای لە خەڵک کرد هاوکاریی زیانلێکەوتووانی هەولێر بکەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئهمرۆ ههينى 17-12-2021، د.عهلى تهتهر پارێزگاری دهۆك رای گەیاند “ هاوخەمی بۆ پارێزگای هەولێر بەگشتی و زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شەوی رابردوو بەتایبەت دهنێرين و بە پێویستی دەزانین، کە بانگەواز بۆ کەمپینێکی هاوکاریی خەڵکی زیانلێکەوتووی هەولێر بکەین و هاوکارییەکانیش چ مادی بن و چ کەلوپەلی ناوماڵ، کۆ دەکەینەوە”.
پارێزگاری دهۆك، له كۆنگره رۆژنامهوانييهكهيدا راشيگهياند: “هەرگیز لەبیرمان ناچێتەوە، کە لە شاڵاوەکانی ئەنفالی بادینان، لە سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاو، خەڵکی چاوتێر و خێرخواز و جوامێری شاری هەولێر دەرگای ماڵەکانی خۆیان بۆ لێقەوماوانی خەڵکی دهۆک کردەوە و یارمەتییان دان، ئێمەش ئهمڕۆ کەمپینێکی هاوکاری دەکەین و لیژنەیەکیشمان پێکهێناوە، کە من خۆم سەرپەرشتیی دەکەم وسبەی رۆژی شهممە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاکوو 3:00 دوای نیوەڕۆ کۆمەکەکان وەردەگرین، هەرکەسێک یارمەتیی مادیی پێشکەش بکات، دەتوانێ سەردانی پارێزگای دهۆک بکات و یارمەتییەکانی رادەستی لیژنەکە بکات، ئەو کەسانەی کە کەلوپەلی ناوماڵیش دەبەخشن، با سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان بکات”.
له كۆتايى كۆنگره رۆژنامهوانييهكهيدا پارێزگاری دهۆک داواى لە خەڵکی پارێزگای دهۆک كرد، چی لە توانایاندا بێت بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی هەولێر پێشکەشی بکەن و دووپاتیشی دەکەینەوە، کە ئێمە هەموومان هەولێریین”.