وه‌زيرى كاره‌با چه‌ند بڕيارێكى له‌باره‌ى وێستگەی کارەبای زیان پێگەیشتووی (دارەتوو) ده‌ركرد

وه‌زيرى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند بڕيارى له‌باره‌ى وێستگەی کارەبای زیان پێگەیشتووی (دارەتوو) ده‌ركرد و رايگه‌ياند:”تیمەکانی کارەبا بە ڕەچاوکردنی لایەنی سەلامەتیی گیانیان، لە خزمەتی چاککردنی کارەبای هاوڵاتیاندا دەبن
راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ هه‌ينى 17-12-2021 رايگه‌ياند:” لە سەردانی ئه‌ندازيار كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ وێستگەی کارەبای زیان پێگەیشتووی (دارەتوو)، راستەوخۆ سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای یەک و دووی هەولێری کرد و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
– پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان.
– سەرجەم ستافی کارەبای پارێزگاکان بۆ چاککردنەوەی وێستگەکان ڕاسپێردران.
– گرووپی تەکنیکی بۆ دابەشکردنی کارەکان لە نێوان تیمەکانی کارەبا پێک دەهێنرێن.
-گۆڕینی ئەو فیدەرانەی کە کارەبا بۆ دارەتوو و قوشتەپە و دەوروبەری دابین دەکەن، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بێ کارەبا نەبن.‌
– تیمەکانی کارەبا بە ڕەچاوکردنی لایەنی سەلامەتیی گیانیان، لە خزمەتی چاککردنی کارەبای هاوڵاتیاندا دەبن.
Back to top button