په‌كه‌كه ناسنامه‌ی كوژراوانی ئالۆزیه‌كانی خانه‌سۆر ئاشكرا ناكات
خواكوڕك
رۆژی 3/3/2017 هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال رێگریان كرد له كاروانێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه جوڵێنرابوون بۆ ناوچه سنووریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان، به‌وهۆیه‌وه شه‌ڕ و ئاڵۆزی دروست بوو چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به‌په‌كه‌كه كوژران.
به‌پێی راگه‌یانراوی هێزه چه‌كداره‌كه‌ی سه‌ر به‌په‌كه‌كه له شه‌نگال، حه‌وت چه‌كداریان له ئه‌نجامی رێگریه‌كانی هێزه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كوژراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا نه‌كراون، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت زۆربه‌ی چه‌كداره‌كان خه‌ڵكی باكووری كوردستانن و له میدیاكان ده‌شاردرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شه‌نگال به خواكوڕكی راگه‌یاند، وه‌كو نه‌ریتی ناوچه‌كه دوای هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراو و یان مردوو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆده‌بنه‌وه و مه‌راسیمی تایبه‌ت سازده‌كرێت و پاشان مردووه‌كه به‌خاك ده‌سپێردرێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی ئاڵۆزیه‌كه روویداوه ته‌نها دوو پرسه له‌ناو ئێزیدیه‌كان هه‌بوون كه له شه‌ڕه‌كه كوژرابوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌شڵێت، به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان له شه‌نگال به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و پرسه كردووه و ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له رۆژی رێگری و ده‌ستدرێژیه‌كه‌ی په‌كه‌كه له شه‌نگال بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌ركه كوژراون، زۆربه‌یان له قه‌ندیله‌وه هاتوون و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی باكووری كوردستانن و هۆكاری شاردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه، په‌كه‌كه نایه‌وێ ئه‌و زانیارییه ئاشكرا بێ كه خه‌ڵكی باكوری كوردستان له شنگال زۆرن و ناوچه‌كانیانی داگیركردوون.