وەزارەتی پەروەردە پشووی فەرمی له‌ چه‌ند شوێنێك راگەیاند

له‌ راگه‌يێندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واوی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی به‌ر لافاو كه‌وتوون، ده‌وام له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن راده‌گیرێت تا رۆژی ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ و بڕیار و رێنمایی نوێ كه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌:

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وێرای دەربڕینی هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیمان لە قوربانیانی لافاوەکەی شەوی هەینی لە هەولێری پایتەخت، ئاگادارتان دەکەینەوە :

1. تەواوی ئەوگەڕەکانەی بەر لافاو کەوتون دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت لە بەیانی رۆژی شەممە رێکەوتی 18ی 12ی 2021،  تاوەکو  کاتی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە و بڕیار و ڕێنوێنییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکەن.

هەر مامۆستا و قوتابییەکیش کە دانیشتووی ئەو گەڕەکانە بێت و دەوامی لەدەرەوەی ئەو گەرەکانە بێت کە بەر لافاو کەوتوون بەهۆی ئەوەی زیانیان بەرکەوتووە دەوام ناکەن و مۆڵەت پێدراودەبن .

2. بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکەی کارگێری لە  کوردستان  دەسەڵاتی تەواویان دەبێت لە هەر شوێنێک بەهۆی دۆخی کەشوهەوا بزانن کاریگەریی  و مەترسی دروست دەبێت پێویستە (پێشوەختە بریار بدەن ) بۆ ڕاگرتنی دەوام بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران .

وەزارەتی پەروەردە

17ی 12ی 2021

Back to top button