ژمارهیهكی بانكی بۆ هاوكاری لێقەوماوان و زیانلێكهوتوان کرایەوە
له راگهیهندراوێكدا، نووسینگهی پارێزگاری ههولێر، سهرهخۆشی له كهسوكاری قوربانیانی لافاوهكهی ههولێر و كرد و ئاشكرای كرد، هەموو هەوڵ و توانایەکیان خستووهتەگەڕ بۆ بههاناوهچوونی زیانلێكهوتووان.
نووسینگەی پارێزگای ههولێر دەشلێت، هەرکەس و لایەنێک و گرووپ و خێرخوازێک دەیەوێت دەستى یارمەتى بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان درێژبکات، دەتوانێت لەڕێگەى ژمارە حسابی (508) بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەیهنن.
دهقی راگهیهندراوهكهی نووسینگەی پارێزگای ههولێر:
بەداخەوە لە بەرەبەیانى ئەمڕۆ بە هۆى هاتنی شەپۆلێکى بەخوڕى باران لافاو لەچەند گوند و ناوچەیەکی سنوورى پارێزگاى هەولێر دروست بوو و لەئەنجامدا جگە لە زیانى ماددی، زیانى گیانیشى لێکەوتەوە. وێڕاى پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانى ئەم کارەساتە سرووشتییە، داوا لە خودای گەورە دەکەین گیانی قوربانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتى بەرینیان شاد بکات.
لێرەشەوە دڵنیایی دەدەینە سەرجەم هاووڵاتیانى سنوورى پارێزگاکەمان، هەموو هەوڵ و توانایەکى خۆمان خستووهتەگەڕ و تەواوى لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتووچۆ، بەرگرى شارسانى، تەندروستى، شارەوانییەکان و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) له ئامادەباشى و كارکردن و بهدواداچوونی بەردەوامدان بۆ پێشهاتهكان و هەرچى پێویست بێت بۆ زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئهنجامى دهدهین.
دووپاتى دەکەینەوە بەداخەوەى ئەوەى کە روویداوە لە شارەکەمان کارەساتێکى سرووشتیى بەدەر لەتوانى مرۆڤ بووە و پێویست بەوە ناکات هیچ کەس و لایەنێک ئەو رووداوە کارەستبارەى بەسەر هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەماندا هاتووە بیقۆزێتەوە و بە سیاسى بکات، هەرکەس و لایەنێک و گرووپ و خێرخوازێک دەیەوێت دەستى یارمەتى بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان درێژبکات، دەتوانێت لەڕێگەى ژمارە حسابی (508) بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەیهنن.
سوپاس و دەستخۆشى بۆ سەرجەم دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان و رێکخراوە خێرخوازییەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى کە هەر لەسەرتایی رووداوەکەدا لەگەڵمان بوون و دەستى هاوکارى و یارمەتیان بۆ لێقەوماو و زیانلێکەوتووان درێژکرد، نموونەیان زۆربێت.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر