سبەی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی مووچەی وەزارەتێکی تر دابەش دەکات.
بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ گەنجیینەکانی هەرێم ڕەوانەکراوە و وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی (خواکوڕک)کەوتووە:” سبەی رۆژی شەممە ٢٠٢١/١٢/١٨ مووجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرج دەکرێت .