لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تەم و مژ درووست بووە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تەم دروست بووە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە، ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تەم درووست بووە کە بووەتە ھۆی کەمبوونی مەودای بینین بۆ خوار یەک کیلۆمەتر.

بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینیشی کردووە کە کاریگەرییەکانی ئەم تەم و مژە تا دوای نیوەڕۆ کەمتر بێتەوە.

Back to top button